img
02/03/2018 , 04:06 ص

من دەتوانم ... ئێمە دەتوانین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی من دەتوانم ... ئێمە دەتوانین هاووڵاتیانی خۆشەوویست ... ٤ی شوباتی هەموو ساڵێ ، ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەیە ، ئەو نەخۆشیەی وەک بکوژی سەرەکی مڕۆڤ دەناسرێت و ساڵانە زیاتر لە ٨ملیۆن کەس دەکوژێت و زیاتر لە ۱٤ ملیۆنیش دووچاری نەخۆشیەکە دەکات لە جیهان . لە هەرێمی کوردستان ، ڕێژەی نەخۆشیەکە تاوەکو ئێستا لە خوار ستاندەردی پێشبینی کراوی ساڵانەیە بۆ نەخۆشیەکە بەجۆرێک لەو ووڵاتانەی ڕێژەی شێرپەنجەیان بەرزە ساڵانە زیاتر لە ۳۰۰ کەس توشی شێرپەنجە دەبن لە هەر سەد هەزار هاووڵاتی لەو ووڵاتانە ، لە کاتێکدا لەو ووڵاتانەی ڕێژەی شێرپەنجە نزمە ساڵانە کەمتر لە ۱۰۰ کەس توشی شێرپەنجە دەبن . لە هەرێمی کوردستان ، لەساڵی ۲۰۱۷ ، ۹۲ کەس لە هەر سەد هەزار هاووڵاتی تووشی شێرپەنجە بوون بەکۆی گشتی ٤٨۰٨ نەخۆش لەو ساڵەدا . هۆکاری زیاد بوونی شێرپەنجە لە جیهان ، پەیوەستە بەشێوازی ژیانی ناتەندروست ، جگەرەکێشان ، خواردنەوە کحولیەکان ، قەڵەوی و کەم جوڵەیی و وەرزش نەکردن لەگەڵ خواردنی خواردنە لە قوتووکراو و ئامادەکان و خێراکان ، هاووکات کەم خواردنی سەوزەو میووە هۆکارێکی ترن . زیادبوونی گەشەی دانیشتووان و زیادبوونی تێکڕای تەمەن لەگەڵ پیسبوونی ژینگە هۆکاری گرنگی ترن بۆ شێرپەجە . لەم دەرفەتەدا ، لە کوردستان هاووشانی ووڵاتانی تر ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت و چاڵاکی هۆشیاری جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت لەشارەکانی کوردستان . هەروەک لە دروشمی جیهانی ئەم ڕۆژەدا هاتووە ، من دەتوانم ... ئێمە دەتونین ، هەموو تاکێکی کۆمەڵ دەتوانێت بەشدار بێت لە بەگژداجوونەوە و پێشگیری شێرپەنجە بەڕێگەی :- هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست وازهێنان لە جگەرە کێشان دورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولیەکان چاڵاک بوون و وەرزشکردن ڕزگاربوون لە قەڵەوی خواردنی ڕۆژانەی سەوزە و میووە دوورکەوتنەوە لە خواردنە لەقوتووکراو و ئامادە و خێراکان ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ۲۰۱٨/۲/۳