img
22/01/2013 , 01:23 ص

هاووڵاتی به‌ڕێز ، بۆ خۆپاراستن له‌ توشبوون به‌ ئه‌نفلوه‌نزا

هاووڵاتی به‌ڕێز ، بۆ خۆپاراستن له‌ توشبوون به‌ ئه‌نفلوه‌نزا  :-
    زوو زوو  ده‌سته‌كانت به‌ئاو و سابون جوان بشۆ .
    ده‌مامك (ماسك ) به‌كاربهێنه‌ له‌كاتی كۆكه‌ و پشمین .
    له‌كاتی كۆكه‌و پشمین ده‌م و لووتت دابپۆشه‌ به‌ كلێنیكس یان ده‌سته‌ سڕ  پاشان فرێی بده‌ ناو سه‌به‌ته‌ی زبڵ ئنجا راسته‌وخۆ ده‌سته‌كانت بشۆ..
    دووركه‌وه‌ له‌كه‌سی توشبوو به‌ نه‌خۆشی یه‌كه‌ ( دووری نێوانتان له‌ یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت )
    له‌كاتی گفتوگۆدا ، هه‌وڵبده‌ دووری نێوان خۆت و كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌ یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت .
    له‌كاتی سڵاودا كردن دا دووركه‌وه‌ له‌ ته‌وقه‌كردن و ماچ كردن و له‌ئامێزگرتن .
    دوور كه‌وه‌ له‌شوێنی قه‌ڵه‌باڵغ
    تا ده‌كرێت كه‌متر له‌ شوێنی قه‌ڵه‌باڵغ بمێنه‌وه‌ .
    له‌شوێنی كار زوو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ بكه‌ره‌وه‌ بۆ هه‌وا گۆڕكێ .

    كاتێك نیشانه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزات لێ ده‌ركه‌وت (تا ، كۆكه‌ ، ژانی گه‌روو )  سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه‌ .


                     ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
                                       21/1 / 2013