img
22/07/2012 , 05:38 ص

ڕێنمایی ته‌ندروستی بۆ ڕۆژوه‌ وانان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز


ڕێنمایی ته‌ندروستی بۆ ڕۆژوه‌ وانان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ، هیوای مانگێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت و ته‌ندروست بۆ گشت موسڵمانان و هاووڵاتیانی كوردستان ده‌خوازین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ته‌ندروستی یه‌كی باش له‌و مانگه‌دا به‌ ڕۆژوو ببین و خۆمان به‌دوور بگرین له‌ ڕه‌فتاری خۆراكی هه‌ڵه‌ كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت ، داواكارین له‌ موسڵمان

- :ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنمایی یانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن 

  دوور كه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه‌ -

  دووركه‌وه‌ له‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر شه‌كریان تێدایه‌-

  دووركه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكی سوێر ( خوێی زیاد)  به‌تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو-

دووركه‌وه‌ له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی چایه‌ به‌ تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو-

دوور كه‌وه‌ له‌زۆر خواردن  له‌ كاتی پارشێو و به‌ربانگ  -

دووركه‌وه‌ له‌خۆراكی تیژ  -

       دووركه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان  -

        كاته‌كانت ڕێك بخه‌ و به‌ باشی دابه‌ش بكه‌ بۆ خوداپه‌رستی ، پشوودان و خه‌وتن ، وه‌رزشی سووك ، كاركردن و چاڵاكیه‌ئاسایی یه‌كانی تر.

 

خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ رۆژ و شكاندن
-
      هه‌وڵبده‌ خۆراكه‌كه‌ت هاوسه‌نگ و هه‌مه‌چه‌شن بێت ، هه‌موو سه‌رچاوه‌ خۆراكیه‌كانی تێدابێت  وه‌ك پرۆتین (گۆشت ، شیر و به‌روبومه‌كانی ،پاقله‌مه‌نیه‌كان ) ، كاربۆهیدرات  ، چه‌وری (زه‌یت ) ، سه‌وزه‌ و میوه‌ .

2-  وا چاكه‌ به‌ر له‌ خواردن كه‌مێك شۆربا بخۆیت  بۆ یارمه‌تی دان و ئاماده‌كردنی گه‌ده‌-

3-  له‌سه‌رخۆ خواردنه‌كه‌ بخۆ و په‌له‌مه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له‌ به‌د هه‌رسی و ئازار-

4-   خواردنی خورما به‌ چاك ده‌زاندرێت و سوودی زۆره‌-

5-  دوور كه‌وه‌ له‌ زۆر خواردن ، وا به‌ چاك ده‌زاندرێت ژه‌مه‌كه‌ دابه‌ش بكه‌یت بۆ دوو ژه‌می سووك .-
 

خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ :

  دوور كه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكی سوێر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژدا زۆر هه‌ست به‌ تینوێتی نه‌كه‌یت-

  دوور كه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه‌-

  دووركه‌وه‌ له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی چایه‌-

  گرنگی به‌ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ و زه‌ڵاته‌ بده‌-

  ژه‌مێكی سووك و هه‌مه‌ چه‌شن به‌هێواشی  بخۆ -


له‌دوای  به‌ربانگ تاوه‌كو نوستن  :

·       هه‌وڵبده‌ ئاو و شله‌مه‌نی زۆر بخۆیته‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژدا دووربیت له‌ ووشك بونه‌وه‌

·       گرنگی به‌ خواردنی میوه‌ بده‌
 

* له‌و مانگه‌دا گرنگی دان به‌كات و ڕێكخستنی كاته‌كان بۆ خودا په‌رستی و پشوودان و نوستن و وه‌رزش و كاركردن و هه‌رچالاكیه‌كی تر  زۆر گرنگه‌ و نابێت فه‌رامۆش بكرێن

 

*ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان هه‌یه‌ و ته‌ندروستی یان جێگیر نی یه‌ نابێت

 به‌ بێ ڕاوێژكردن به‌ پزیشكی پسپۆری خۆیان به‌ رۆژ وو ببن .
 
خودا پشت و په‌نای هه‌مووان بێت

                                                                          22/7/2012